بەرپرسێکی ئەمەریکا: ترەمپ پەیوەندیی بە سەرۆکی کۆریای باکوورەوە دەکات

بەرپرسێکی ئەمەریکایی ڕایگەیاند، درەنگ یان زوو، سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندیی بە کۆریای باکوورەوە دەکات.
جۆزێف یون، بەرپرسی کاروباری ئەمەریکا لە کۆریای باشوور ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا درەنگ یان زوو، پەیوەندیی بە کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوورەوە دەکات.
یۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، ترەمپ "هەرگیز شتێکی خراپ لەبارەی سەرۆکی کۆریای باکوورەوە نەوتووە."
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی ئەمەریکا خواستی خۆی بۆبەشداریی لە گفتوگۆ لەگەڵ کۆریای باکوور دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، هەیە.
لە دوای دووەمین لووتکەی نێوان کیم و ترەمپ لە مانگی نۆی ساڵی 2019، کۆریای باکوور وازی لە گفتوگۆی دیپلۆماسی هێناوە و هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی چەکی کۆکوژ چڕتر کردووەتەوە و پێشنیارەکانی ئەمەریکای بۆ دانووستان ڕەت کردووەتەوە.
چەند مانگێک دوای یەکەمین لووتکەی مێژوویی لەگەڵ کیم لە سەنگافورە لە مانگی حوزەیرانی 2018، ترەمپ گوتی: خۆی و سەرۆکی کۆریای باکوور 'عاشق' بوون.
بەڵام دووەمین لووتکەیان لە ساڵی 2019 تێکچوو، بەهۆی سزاکان و ئەوەی لە بەرامبەردا پیۆنگیانگ دەبێت دەستبەرداری چەکی ئەتۆمیی بێت.