ترەمپ باسی ڤاکسینە "مەزنەکە" دەکات
دۆناڵد ترەمپ تویتێکی لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا کرد
مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا نوسیویەتی :"ھەواڵێکی مەزن لەسەر ڤاکسینەکە".
ئه‌م په‌یامه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی 14ی ته‌مموز به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی تره‌مپ به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی راگه‌یاند كه به‌رهه‌مهێنه‌رانی ده‌رمان هاوكارن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی تێر‌و ته‌واو كه پێكوته‌ی -ڤاكسینی- كۆڤید-19، له كۆتایی هاوین بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
ئیداره‌ی تره‌مپ تا ئێستا یارمه‌تی دارایی پێشكه‌ش به چوار كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری پێكوته كردووه، وێرای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆگرامی وۆرپ سپید (warp speed) كارده‌كات كه بریتییه له كاری هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی كه حكومه‌تی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێكرد بۆ كارئاسانی و خێرا پێشخستنی كاره‌كانی روبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس.
ئه‌م پرۆگرامه ئامانجی وایه له كۆتایی 2021، تا 300 ملیۆن ژه‌می پێكوته به‌رهه‌مبهێنێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان كۆتایی مانگی ئاب، دواهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و 45 كه‌سه‌ی كه وه‌ك خۆبه‌خش ماوه‌ی 5 مانگه ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقیكردۆته‌وه، بۆیه به‌هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئیداره‌ی تره‌مپ پێوایه له‌سه‌ره‌تای پایز و كۆتایی هاوین، ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت و پێده‌چێت ببێته هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵیژاردنی دۆناڵد تره‌مپ.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 15ی ته‌ممووز، 13ملیۆن و 440 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 582 هه‌زار كه‌سیش مردوون.
H.J