ئاکرێ.. پیاوێک هاوژینەکەی خنکاند

لە کەمپی ماملیان پیاوێک هاوژینەکەی خۆی خنکاند و پۆلیسی ئاکرێش تۆمەت بارەکەی دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، بەڕێوبەڕایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردووەتەوە تییدا هاتووە، پۆلیسی کەمپی ماملیان لە ناحیەی گردەسێن کەسێکیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی ئەوەی هاوژینەکەی خنکاندووە.
بەگوێرەی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان، ئافرەتێک بەناوی ( ل . م . ی ) تەمەن 29 سال لەلایەن هاوسەرەکەی بەناوی ( ا . ح . ع ) تەمەن 37 سال خنکێنراوە، بەڵام ئاماژەی بە هۆی خنکاندنەکەی نەکردووە.
هەروەها ئاماژەشی دا، پۆلیسی کەمپی ماملیان لەگەل تیمی لیکۆڵێنەوەی تاوانەکان و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سیپە و بنکەی پۆلیسی گردەسێن و ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.
باسی لەوەش کردووە، تەرمی قوربانییەکە بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دهۆک کراوە.
ئاماژەشی داوە "تۆمەتبارەکە لە لایەن پۆلیسی کەمپی ماملیان دەستگیر کراوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوە ئاکرێ بە گوێری بەندی (406 ی.س) دۆسییە بۆ تاوانبارەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سیپە بەردەوامن."
لە ساڵی 2014 لە کاتی هاتنی داعش بۆ پارێزگای نەینەوا، نزیک 70 خێزانی کوردی مووسڵ، لە کەمپی ماملیان نیشتەجێ کراون.