وڵاتێکی دیکەش دەستی بە دروستکردنی کێشە بۆ هواوی کرد
نەیارانی زیاتر بوون
K24- هەولێر:
به‌ریتانیا رۆژی 15ی ته‌مموز رایگه‌یاند كه رێگری له كۆمپانیای هواوی ده‌كه‌ن له به‌كارهێنانی تۆڕی په‌یوه‌ندیی به‌رزه خێرایی 5G له‌به‌ریتانیا، ئه‌ویش له رێگه‌ی بڕیارێكه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌و توڕه‌ییه‌ی به‌ریتانیا هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به چین.
رۆڵی ته‌كنۆلۆژیای هواوی چین بۆته بابه‌تێكی سه‌ره‌كی نێوان په‌یوه‌ندییه ناجێگیره‌كانی نێوان له‌نده‌ن و په‌كین-ه.
له رێگه‌ی واشنتن، به‌ریتانیا چه‌ند مانگێكه فشاری خستۆته سه‌ر هواوی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ترس له‌سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌كه دروستده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی چین ئه‌و كۆمپانیایه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی سیخوری به‌كارده‌هێنێت له‌سه‌ر رۆژئاوا، به‌ڵام چین و هواوی ئه‌وه ده‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئۆلیڤه‌ر دودن وه‌زیری میدیای به‌ریتانیا به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وتوه:"هیچ شتێك نییه به‌ته‌واوی له‌ژێر ناوی تۆڕی ئاسایش-دا بێت".
ده‌شڵێت: "دڵنیاین له‌سیستمی ئاسایشی به‌ریتانیا كه سیستمێكی ئاسایشه".
ئه‌و ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ئه‌وان هه‌موو جۆره ئامێرێكی هواوی نوێ كه به‌سیستمی 5G كاربكات له‌ساڵی داهاتووه‌وه، قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، بڕیاریشه حكومه‌ت هه‌موو سه‌رخانێكی بنه‌ڕه‌تی كۆمپانیایه تا ساڵی 2027 بكشێنێته‌وه. و بڕیارده‌دات له‌سه‌ر هه‌وڵی هاوسه‌نگی ته‌كنۆلۆژیا و جێپۆلۆتیك له‌گه‌ڵ كاریگه‌ری پراكتیكی له‌سه‌ر كڕیاره‌كان.
دودن دانی به‌وه‌داناوه كه رێگری له هواوی ئه‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیایی 5G كه به‌هاكه‌ی 2ملیار پاوه‌نده.
ئاد بروستر وته‌بێژی كۆمپانیای له‌به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕیاره تووشی نائومێدی كردین و هه‌واڵێكی ناخۆش بوو بۆ هه‌ر كه‌سێك له به‌ریتانیا كه مۆبایلی پێ بێت و چاوه‌ڕێی 5G بكات".
وتیشی: "واش له به‌ریتانیا ده‌كات رووه‌و ژماره‌یه‌كی هێواش بڕوات". له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی: "ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌بێته هۆی (نقومبوون له سیاسه‌تدا) كه وابه‌سته‌یه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین كه ترسی زیاتری له‌سه‌ر ئاسایش دروستكردووه.
ئه‌و پێیوایه كۆمپانیاكه ئه‌گه‌ڕێت به‌شوێن رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره و گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌ریتانیا.
ئه‌م بڕیاره چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ی به‌ریتانیا كه بوارێكی فراوانی له خۆگرتووه دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی به‌ریتانیا دێت به‌سه‌رۆكایه‌تی بۆریس جۆنسن له‌رۆژی 14ی ته‌مموز.
له كانوونی دووه‌می 2020، جۆنسۆن هه‌وڵیدا چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه كه هیواخواز بوو هێوربوونه‌وه‌ی ته‌واوی واشنتن و په‌كین-ی به‌دوادا بێت.
هه‌روه‌ها بڕیاریدا كه رێگه به هواوی بدرێت كه رۆڵێكی دیاریكراوی هه‌بێت له دامه‌زراندنی تۆڕی 5G له به‌ریتانیا به‌ڵام رێگریكردن بۆ گه‌یشتن به ناوچه بنه‌ڕه‌تییه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك پێگه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كان.
به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كه‌ی 14ی ته‌مموز ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی جۆنسن بوو كه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هواوی كه رێگری ده‌كات له به‌كارهێنانی مایكرۆچیپی ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراوی ته‌كنۆلۆژیای كۆمپانیا چینییه‌كه له ئاینده‌دا.