وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوا له سووریا ده‌كات بچێته ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژێرخانی وزه‌ی سووریا پێویستی به گرنگیپێدانێكی زیاتر هه‌یه؛ هاوكات له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، ئه‌لینا بێربووك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له دیمه‌شق ڕایگه‌یاند، داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا ده‌كه‌ن، چه‌كداره توندڕۆكان له ڕیزه‌كانی ده‌ربكات و كۆنترۆڵیان بكات و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكات كه تاوانیان كردووه. به پێویستیشی زانی دیمه‌شق سنوورێك بۆ توندڕۆكان دابنێت و ڕێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان بگرێت.
ئانالینا بێربووك هه‌روه‌ها داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق كرد ببنه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.
پێنجشەممە 6ـی ئاداری 2025، لە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکوومەتی نوێ سووریا و لایەنگرانی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕووی دا.
یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ڕووبەڕووبوونەوەکەی کەناراوەکانی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند.
هەمان ڕۆژ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لێژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێکهێناوە کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات دەرهەق بە هاووڵاتییانی مەدەنی کراوە.
شەرع ئاماژەی بەوە كرد، ئەرکی لێژنەکە ئاشکراکردنی هۆکار و دۆخی ڕووداوەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی بەرپرسن لە تاوانی کۆمەڵکوژکردنەکە دەدرێنە دادگا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە بکەن.