كۆشكی سپی: تره‌مپ پشتگیریی له ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كانی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌كات

كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی پشتگیریی له ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كانی سوپای ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، كارۆلین لیفیت، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی پشتگیریی له ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كانی سوپای ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جه‌ختیشی كرده‌وه، تره‌مپ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی له هه‌نگاوه نوێیه‌كانی ئیسرائیل بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌ماس ده‌كات.
بەرەبەیانی سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل جارێكی دیكه و له دوای ئاگربه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشتن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر لە 413 کەس کوژران و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوون.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، 970 هاووڵاتیی كه‌رته‌كه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌دان هاووڵاتیی دیكه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون و ده‌یانیش بزرن و كه‌وتوونه‌ته ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵاخانه ڕووخاوه‌كان.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌وە تاوه‌كوو ئێستا، 49 هه‌زار و 547 هاووڵاتیی كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.