خامنه‌یی داوا له موسڵمانان ده‌كات به‌رانبه‌ر به هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه بووه‌ستنه‌وه
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران داوا له وڵاتانی ئیسلامی ده‌كات، ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه ببنه‌وه؛ داواش ده‌كات موسڵمانان ناكۆكییه‌كانیان به لاوه بنێن.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی ئێرانییه‌وه ڕایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، تاوانێكی گه‌وره و قێزه‌ونه و له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه.
عه‌لی خامنه‌یی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پرسی غه‌ززه پرسی ئوممه‌ی ئیسلامییه و له‌سه‌ریه‌تی واز له ناكۆكییه‌كانی بێنێت و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تاوانانه‌ی ئیسرائیل ببنه‌وه.
پێنجشه‌ممه، 20ـی ئاداری 2025، كرۆلین لیفیت، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تی پشتگیریی له ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌كانی سوپای ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جه‌ختیشی كرده‌وه، تره‌مپ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی له هه‌نگاوه نوێیه‌كانی ئیسرائیل بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌ماس ده‌كات.
بەرەبەیانی سێشه‌ممه، 18ـی ئاداری 2025، سوپای ئیسرائیل جارێكی دیكه و له دوای ئاگربه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس، دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە ڕفێندراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بە بنبەست گەیشتن.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا زیاتر لە 413 کەس کوژران و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەیش بریندار بوون.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند، 970 هاووڵاتیی كه‌رته‌كه له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ڕابردوودا له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل‌دا كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌دان هاووڵاتیی دیكه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون و ده‌یانیش بزرن و كه‌وتوونه‌ته ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵاخانه ڕووخاوه‌كان.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌وە تاوه‌كوو ئێستا، 49 هه‌زار و 547 هاووڵاتیی كه‌رتی غه‌ززه كوژراون.