سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئەمەریکا و ئیسرائیل دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران كۆ ده‌بنه‌وه

بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو ئەمەریکا و ئیسرائیل لە کۆشکی سپی دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆ ببنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی دروست بکات.
پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند: بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی، دانوستاندن لەنێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەڕێوە بچێت .
هەر دوێنی چوارشەممە، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، لە نامەیەکدا کە بۆ عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ناردوویه‌تی، ماوه‌ی دوو مانگ مۆڵه‌تی داوه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
تره‌مپ هۆشداریی به خامنه‌یی داوه و پێی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان به‌رده‌وام بن، ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی خراپ ده‌بنه‌وه.