باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا بەهێزن

گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق
گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق

باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، ڕایگەیاند: ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی باشیان هەیە و گرنگە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆز کردووە، تا لە کولتوور و مێژووەکەی تێبگەن.

پێنجشەممە 20ـی ئاداری 2025، گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: پەیوەند باشمان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، نزیکەی 100 هەزار هاووڵاتی ئوسترالیا بە رەچەڵەك عێراقین و زۆرینەیان خەڵکی بەشی باکوورن، بۆیە لەنێوان خەڵک بۆ خەڵك پەیوەندییەکی بەهێز هەیە.

 باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، باسی لەوەش کرد، "لە ئوسترالیا زۆر زانیارییمان لەبارەی نەورۆزەوە نییە بۆیە هاتنمان بۆ ئێرە و بەشداریکردنمان گرنگە تا لە مێژوو و کولتوورەکە تێبگەین، بۆیە بوونمان لێرە لە کاتێکدا بەهار دەست پێدەکات کەشێکی زۆر ناوازەیە و شەرەفمەندم لێرەم."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆری باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی و دیپلۆماتکاران، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی تایبەت بەڕێوەچوو.

 
 
Fly Erbil Advertisment