لە دیوانیە فڕێدانی منداڵ بووەتە دیاردە

فڕێدانی منداڵ لەبەردەم نەخۆشخانەکان و مزگەوتەکان لەپارێزگای دیوانیەی عێراق خەریکە دەبێتە دیاردە.
تەنی لەماوەی یەک رۆژدا دوو منداڵی فڕێدراو لە دوو شونی جیاوازی دیوانیە درۆزراونەتەوە. چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤیش بێکاری و هەژاری بە هۆکاری سەرەکی فڕێدانی منداڵ لە شەقامەکان دەزانن.
عەقیل کامل، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "منداڵێک لە یەکێک لە شەقامەکاندا دۆزرایەوە و تا ئێستاش ناسنامەی دیار نییە، لیژنەیەکمان بۆ بەدواداچوون دروستکردووە، هەروەها بەوردی ئاگامان لە تەندروستیی منداڵەکەیە و تا ئێستا هیچ نەخۆشییەکی کوشندەی لێدەرنەکەوتووە. ئێستا خستوومانەتە جێگەی تایبەتی خۆی و ئاگامان لێیەتی."
مەنار زوبەیدی، چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: فڕێدانی منداڵ لەبەردەم نەخۆشخانەکان و مزگەوتەکان و تەنانەت شوێنی خاشاک هۆکاری زۆر و ئاڵۆزی لەپشتەوەتەیە، گرنگترینیان هەژار و بێکارییە.
بەگوێرەی ئامارەکان تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵ شەش هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون، ئەمەش ژمارەیەکی مەترسیدارە.
پەیامنێری کوردستان24 دەڵێت؛ لەکاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە منداڵێکی دیکەی فڕێدراو لە دیوانیە دۆزارایەوە، ئەمەش واتە لە ڕۆژێکدا دوو منداڵ.