هاككه‌ره روسییه‌كان ده‌یانه‌وێت زانیاری ڤاكسینه‌كه بدزن
"هەواڵگیریی رووسیا کارەکەی ئەنجامداوە"
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
به‌پێی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی و كه‌نه‌دییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا ورده‌كاری چالاكی گروپێكی هاككه‌ری ئاشكراكردووه به‌ناوی APT29 هه‌روه‌ها به (ورچی حه‌سێنه‌ره‌وه) و (میر) ناسراوه.
له ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی 16ی ته‌مموز بڵاوبۆته‌وه تێدا باس له‌وه‌ده‌كات كه چالاكوانه هاككه‌ره ئه‌له‌كترۆنییه روسییه‌كان به‌هاوكاری رێكخراوێك ده‌یانه‌وێت زانیاری به‌رهه‌مهێنان و ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس بدزن و خۆیان به‌رهه‌می بهێنن.
به پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن راوێژكارێك كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ ئاسایشی ئه‌له‌كترۆنی له به‌ریتانیا، وره‌كاری چالاكی ئه‌و گروپه هاككه‌ره روسییه‌ی، بڵاوكردۆته‌وه، له‌راشكاوی ده‌ڵێت: "توانایه‌كی گونجاو هه‌یه بۆ به ئامانجگرتنی توێژینه‌وه و پێشخستنی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا".
ده‌سته‌ی راوێژكاری سه‌نته‌ره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ڵمه‌تێكی پر بزاوتی به‌د و خراپ هه‌یه له‌لایه‌ن APT29 به‌رده‌وامه دژی ئامانجه حكومی و دیپلۆماتی و سه‌نته‌ر و چاودێرییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ دزینی بیرۆكه‌ی لێهاتووی خاوه‌ندارێتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا.
(ورچی حه‌سێنه‌ره‌وه) یه‌كێكه له‌و گروپه هاككه‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به هه‌واڵگری روسیاوه هه‌یه. كه باوه‌ڕوایه توانیبێتیان بچنه ناو سیستمی ناوخۆی لیژنه‌ی نیشتمانی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 2016، به‌ڵام رۆژی 16ی ته‌مموز بۆ یه‌كه‌مینجار ناوی خۆیان ئاشكراكرد كه توانیویانه هێرشی ئه‌له‌كترۆنی بكه‌نه سه‌ر سه‌رچاوه زانستی و تۆێژینه‌وه‌كانی كۆرۆنا ڤایرۆس.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه‌یان داوه ده‌رباره‌ی هێرشه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان، كه چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی له‌پشته‌وه‌یه، دژی ئه‌و رێكخراو و توانای چاره‌سه‌كردنه بێشومارانه‌ی بۆ كرۆنا ڤایرۆس ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له‌مانگی نیسانی رابردوو، سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه كه هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراو هه‌بووه بۆ سه‌ر ئاژانسه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه په‌رچه‌كرداریان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس.