وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: دژی لکاندنی غەززەین بە ئیسرائیلەوە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دژی لکاندنی خاکی غەززەیە بە ئیسرائیلەوە و وەزیری بەرگری بەرگری ئیسرائیلیش دەڵێت: ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات خاکی زیاتر لەدەست دەدات.

هەینی، 21ـی ئاداری 2025، ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: فەرەنسا "دژایەتی هەر جۆرە لکاندنی" لە کەرتی ڕۆژئاوا یان کەرتی غەززە دەکات.

بارۆت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: فەرەنسا دژی هەر جۆرە لکاندنێکە، جا پەیوەندی بە کەناری ڕۆژئاواوە هەبێت یان غەززە.

لێدوانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکاتێک دایە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕایگەیاندبوو: فەرمانم کردووە سوپا دەست بەسەر ناوچە زیادەکانی غەززەدا بگرن و دانیشتوانەکەی چۆڵ بکەن و ناوچە سەربازییەکان لە دەووروبەری غەززە فراوان بکەن بۆ پاراستنی پێکهاتە ئیسرائیلییەکان و سەربازەکان.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، باسی لەوەشکرد: تا حەماس زیاتر پێداگری لەسەر ڕەتکردنەوەی ئازادکردنی بارمتەکان بکات، خاکی زیاتر لەدەست دەدات و دەخرێتە سەر ئیسرائیلەوە