لە ئیستانبوڵ هێرش کرایە سەر کونسوڵخانەی عێراق

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كونسوڵخانه‌كه‌ی له ئیستانبوڵ هێرشی كراوه‌ته سه‌ر؛ ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی له په‌یوه‌ندیدان بۆ به‌دواداچوونی ڕوواوه‌كه.
هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر نۆی ئەمشەو بە چەکی کلاشینکۆف دەستڕێژ لە باڵەخانەی کونسوڵخانەی عێراق له ئیستانبوڵ کراوە و هەشت گولـلە بەر باڵەخانەکە کەوتووە و ته‌قه‌كه‌ره‌كانیش هه‌ڵاتوون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه، كونسوڵی گشتیی عێراق له ئیستانبوڵ و نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاریی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی توركیا شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری كونسوڵخانه‌كه‌یان داخستووه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌م باره‌وه ده‌ستپێكردووه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری توركی له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و ڕووداوه و لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی.
ده‌شڵێت، لایه‌نی توركی له‌م باره‌وه هه‌ماهه‌نگ و به خێرایی ده‌ستیان به ڕێكاره ئه‌منییه‌كان كردووه.