لە ماوەی 100 کاتژمێر یەک ملیۆن حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراوە

تۆمارکردنی حاڵەتەکان خێراتر دەبن

K24- هەولێر:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار و بەگوێرەی ئامارەکانی دوێنێ هەینی، لە ماوەی 100 کاتژمێر لە جیهان، یەک ملیۆن حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

لە مانگی یەک، یەکەم حاڵەت لە چین تۆمارکراوە، سێ مانگی خایاند تاوەکو بووە یەک ملیۆن حاڵەت، ئێستاش لە ماوەی چوار رۆژ، یەک ملیۆن حاڵەت تۆمار دەکرێت.

ئەمەریکا قوربانی یەکەمی کۆرۆنایە، بەوەی سێ ملیۆن و 770 هەزار و 12 حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە و زیاد لە 142 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بە دوای ئەمەریکا، هەر یەک لە بەرازیل و هیندستان و رووسیا دێن. عێراقیش پلەی 23هەمینی  بە 88 هەزار و 171 حاڵەت گرتووە.

لە تەواوی جیهان، 14 ملیۆن و 194 هەزار حاڵەت تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 600 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.