یەکێتیی ئەورووپا: ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جارێكی دیكه پشتگیریی خۆی بۆ سووریا دووپات كرده‌وه و به پێویستیشی ده‌زانێت ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له قاهیره ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێویسته پشتیوانی له سوورییه‌كان بكات بۆ دابینكردن و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
کایا کالاس هه‌روه‌ها سه‌رله‌نوێ پشتگیریی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ سووریای نوێ دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، گرنگه ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا ڕه‌چاوی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا جه‌ختیشی كرده‌وه، ڕه‌چاوكردنی مافی هه‌مووان و دوورنه‌خستنه‌وه و په‌راوێزنه‌خستنی پێكهاته‌كان له پرۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌دا، پاڵنه‌ر و هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیریی له سووریا.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا هه‌فته‌ی ڕابردوو داوای گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی كرد بۆ هه‌ڵگرتنی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر سووریا له‌وه‌ته‌ی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێوه بردووه.