ئەمەریکا ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر حووسییەکان

هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر حووسییەکان بەردەوامە و پێنتاگۆنیش دەڵێت: دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە بۆ ئەوەی هێرشی فراوانتر بکاتە سەر حووسییەکان.
دووشەممە، 24ـی ئاداری 2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا، چەندین بنکەی حووسییەکان لە سەعەدەی یەمەن بۆردومان کرد، بەڵام تاوەکوو ئێستا زانیاری لەبارەی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، 13هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر بنکەکانی حووسییەکان لە باکووری یەمەن.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، پێنتاگۆن ڕایگەیاند: دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگرمان ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، بۆ ئەوەی هێرشی فراوانتر بکەینە سەر حووسییەکانی یەمەن.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئێران تا ئێسته چه‌ك و هاوكاریی سه‌ربازیی بۆ حووسییه‌كان ده‌نێرێت.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ناردنی چه‌ك بۆ حووسییه‌كان بووه‌ستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه خۆیان به ته‌نیا شه‌ڕ بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، له هەڵمەتەکانیان بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه به‌رده‌وام ده‌بن تا وه‌كوو به ته‌واوه‌تیی له‌نێو دەبرێن.