وەزیری دەرەوەی ئێران گه‌یشته به‌غدا و سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی زەریف، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و هەروەها، ئامادەکاریشە بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ تاران.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، زه‌ریف له به‌غدا یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ له فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌بێت.
به گوێره‌ی لیسته‌كه‌ش، زه‌ریف له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.