وەزیری دەرەوەی ئێران لە به‌غدا: عێراقێکی بەهێزمان دەوێت
K24 – بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا چووە شوێنی كوژرانی قاسم سولەیمانی، دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند وڵاتەکەی عێراقێکی بەهێزی دەوێت.

"ئێران چاوی لە قۆناغێکی نوێیە"
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف کرد و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات گفتوگۆیان کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمی، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتوویەتی "عێراق هەوڵدەدات جەخت لە رۆڵی ئەرێنیی خۆی بکاتەوە لە بەدیهێنانی ئاشتی و پێشکەوتن لە ناوچەکە، بەجۆرێک رەنگاندەوەی ئەرێنی لەسەر هەموو گەلان هەبێت لەڕووی بەدیهێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی بەردەوام".
لەبەرامبەردا هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، زەریف گوتوویەتی "ئێران چاوی لە قۆناغێکی نوێ و ئەرێنییە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و رووکردنە کاراکردنی رێککەوتنەکان لە بوارە جیاوازەکان لە کەرتە جیاوازەکان".
محەمەد جەواد زەریف: ئێران عێراقێکی بەهێزی دەوێت
یەکەم کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو و دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوشانەکەی، رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و مێژووییمان هه‌یه و له شه‌ڕی داعش‌یش ئەمە به روونی به‌دیار كه‌وت".
جەختی لەوەشكردەوە، ئێران عێراقێكی به‌هێزی ده‌وێت، كه په‌یوه‌ندی به‌هێزی به هه‌موو لایه‌نێكه‌وه هه‌بێت، "پێشوازیش له رۆڵی عێراق ده‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و كه‌نداو".
گوتیشی: "په‌یوه‌ندییه دوولایهنهكهمان دبنە هۆی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و هاوشانیان ده‌وه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینه‌وه، وه‌ك چۆن به یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی تیرۆر بووینه‌وه، پێویستیشه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ پرسه‌كه".
زه‌ریف هەروەها باسی لە رۆڵی ئەمەریکا کرد و بەگوتەی ئەو "شه‌هیدكردنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، گرفتی بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆر دروستكردووه".
زەریف سەردانی شوێنی کوژرانی قاسم سولەیمانی کرد
پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ئەو شوێنەی کرد، کە ئەمەریکا لە سەرەتای ئەمساڵدا قاسم سولەیمانی، فەرماندی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی لێ کردە ئامانج و کوشتی.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەکاتێکدا ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، لەلایەن ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا پێشوازی لێ‌کرا.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، ئامانج لە سەردانەکەی زەریف، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و هەروەها، ئامادەکاریشە بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ تاران، کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەدوای سعودیە، بچێتە تاران.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بڵاوكراوه‌ته‌وه زه‌ریف لە بەغدا لەدوای فوئاد حوسێن چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت. پێش ئەوەی رووبکاتە هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان.