خەڵکی غەززە بەم ڕەمەزانە جارێکی دیکە ئاوارە دەبنەوە

دوای قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، ئاوارەکانی غەززە هاتنەوە سەر خانووە ڕووخاوەکانیان و دەستیان بە ژیان کردەوە، بەڵام لەگەڵ دەست پێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتەکە، خەڵک ترسی ئەوەیان هەیە جارێکی دیکە ئاوارەببنەوە و ناچارببنەوە دەست لە هەمووشت هەڵگرن.   

ئەبو عەلا، دانیشتووی غەززە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ئەو ماڵەی تێیدا دەژیان بەتەواوی وێران بووە، گەڕاینەوە بۆی بەو هیوایەی بتوانین ئەم جارە بەتەواوی سەقامگیر بین، بەڵام ترسمان هەیە جارێکی دیکە ئاوارە ببینەوە."

فرۆشیار دەڵێت: ئەمساڵ فرۆشمان باش نییە، ئەمەش هۆکارەکەی ئەو دۆخە ئابوورییەیە هاتووەتە کایەوە بەهۆی جەنگەوە. خەڵک ئەگەر جاران 10دانە شیرینیان بردبێت ئێستا چوار دانە دەبەن.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەربانگ و خۆرئاوابوون، ئازار و مەینەتی غەززەییەکان دەست پێ دەکات.

دەست پێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و زیادبوونی ئێش و ئازاری خەڵک و ئاوارەیی و برسێتی، خەڵک داوای خۆیان بۆ ئاگربەست و ئاشتی دووپات دەکەنەوە، بۆ ئەوەی دۆخی خراپی مرۆییان سنوورێکی بۆ دابنرێت.