هیومان ڕایتس وۆچ: ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی بچووك كردووه‌ته‌وه

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕه‌خنه له ده‌ستووری نوێی سووریا ده‌گرێت و پێی وایه ده‌سه‌ڵات خراوه‌ته ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بچووك كراوه‌ته‌وه.
ئاده‌م كۆگڵ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگه‌یاندووه، له غیاب و نائاماده‌گیی ئاسایش و نه‌بوونی چاودێرییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بۆ كاروباره‌كانی حكوومه‌تی نوێی سووریا. ڕاگه‌یاندنی ده‌ستووری نوێ ده‌بێته هۆی زاڵبوون و هه‌ژموونی زیاتر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به‌سه‌ر ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا، نه‌خاسمه له‌و كاته‌ی سووریا به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێ ده‌په‌ڕێت.
كۆگڵ به پێویستیشی زانیوه ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا پێداچوونه‌وه به ده‌ستوور بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان زیاتر سه‌ربه‌خۆ بن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ گوتووشیه‌تی: پێویسته قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی و ڕێز له مافه‌كان بگرێت، نه‌وه‌كوو ببێته هۆی چه‌سپاندن و داكوتانی سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌ستڕۆیشتوو.