كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دواخرا
بڕیار وابوو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق به پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بڵاوی كردبووه‌وه بۆ ده‌نگدان به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه له‌م باره‌وه بۆ جاری دووه‌م دواخرا.
له‌م باره‌وه دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌رله‌مانتاری شیعه و سوننه ناچنه هۆڵی په‌رله‌مان.
دیلان بارزان باسی له‌وه‌ش كرد، په‌رله‌مانتارانی شیعه و سوننه تاوه‌كوو پرۆژه‌یاسایه‌كی خۆیان نه‌بێت ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نابن.
پەیامنێری کوردستان24 لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، هیچ كۆبوونه‌وه و دانیشتنێكی په‌رله‌مان تاوه‌كوو پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه ناچێت و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش تاوه‌كوو كاتێكی نادیار دواخرا.
چوارشه‌ممه، 26ـی ئاداری 2025، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی بڵاو كرده‌وه، به پێی خشته‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ت كرابوو به ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه؛ پرۆژه‌كه له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده كراوه.
چوارشەممە 26ـی ئاداری 2025، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: پرسی هەڵەبجە، پرسێکە هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق خۆیان بە خاوەنی دەزانن و هەوڵی بۆ دەدەن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گوتی: نابێت هیچ پرۆژەیەکی دیکە بە پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەوە ببەسترێتەوە، هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمان ناکرێت ئەگەر هەڵەبجە لە یەکەم بڕگەی بەرنامەی کاردا نەبێت.
شه‌وی ڕابردوو، 25ـی ئاداری 2025، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە پەرلەمانی عێراق، گوتی: "بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکەی ئەمشەو بۆ سبەینێ دوا خرا، هەرچەند پێشتریش بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران و تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک دواخرا."
هاوكات سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی گوت: بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە بۆ سبەی دواخرا، 129 ئەندام پەرلەمان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
سیپان شێروانی گوتی: لە کافیتریای پەرلەمان شاشەی تەلەفزیۆنی گەورە داندراوە، ئەندامانی پەرلەمان سەیری یاری نێوان عێراق و فەڵەستین دەکەن و نەهاتنە نێو هۆڵی کۆبوونەوە.
سیپان شێروانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد: هێشتا عەقڵیەتێک هەیە ئامادە نییە دەنگ بە قوربانی و هەزاران مداڵی کیمابارانکردنی هەڵەبجە بدرێت بۆ ئەوەی بکرێتە پارێزگا. گوتیشی: لە سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو دەرکەوت، نزیکەی 100 پەرلەمانتار بندیوارن، لە زۆر حاڵەتدا، لە 329 ئەندام پەرلەمان، ڕێژەی یاسایی ناگاتە 200 ئەندام پەرلەمان.
یەکەم جار نییە کە لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە ڕێژەی یاسایی تەواو ناکەن، پارت و لایەن هەن داوای بە پارێزگابوونی قەزای دیکەی عێراقی دەکەن.