ڕووسیا هێرشی کردە سەر خارکیف

دامەزراوە فریاگوزارییەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: سووپای ڕووسیا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر خارکیف، دووەم گەورە شاری ئۆکرانیا، لەو هێرشەشدا 9 کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆری ماددیش بە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە کەوتووە.
دامەزراوەی فریاگوزاری ئۆکرانیا، لە پێگەی تیلیگرام بڵاوی کردەوە، ئەو هێرشەی ڕووسیا، بووەتە هۆی کەوتنەوەی چوار ئاگری گەورە لە ناوەڕاستی شارەکە، بە وێنەش نیشیان داوە کە پیاوانی ئاگرکوژێنەوەی ئۆکرانیا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دوای هێرشەکەی ڕووسیا دەکەن. ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکەی ڕووسیا زیانی زۆری بە باڵەخانەیەکی ناوچەکە گەیاندووە کە درۆنەکە لێی داوە.
سەرۆکی شارەوانی خارکیف ڕایگەیاند: شارەکەیان کە هەمیشە لەلایەن سووپای ڕووسیاوە هێرشی دەکرێتە سەر، 30 کیلۆمەتر لە سنووری ڕووسیاوە دوورە، تا ئێستاش 12 جار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر.