سەحاف: ژمارەیەک هاووڵاتیی عێراقی لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، گەڕاندنەوەی حەوت هاووڵاتی عێراقی ڕاگەیاند، بە مەبەستی کۆچ بۆ ئەورووپا بە ڕێگەی نایاسایی لە لیبیا گیریانخواردبوو.

هەینی 28ـی ئاداری 2025، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: کاری لە پێشێنەی باڵیۆزخانەکەمان لە تەڕابلووس گەڕانەوەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەمانە کە بە مەبەستی کۆچی نایاسایی بۆ ئەورووپا لە لیبیا گیریانخواردبوو.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، باڵیۆزخانەکەیان بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکانی تەرابلووس و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، گەڕانەوەی حەوت هاووڵاتیی عێراقی بۆ وڵاتەکەیان ڕاگەیاند.

17ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ڕایگەیاند: لە ساڵی 2024ـدا زیاتر لە 25 هاووڵاتیی لە وڵاتانی دیکەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.

 
Fly Erbil Advertisment