دوو تۆمەتبار بە کیلۆگرامێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتبار بە کیلۆیەک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
شەممە 29ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاندووە: لەبەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەناو شاری هەولێر لە28ـی ئاداری 2025، توانی دوو تۆمەتبار کەکاری کڕین و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەکەن، دەستگیربکەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کردووە، لەم چاڵاکیانەدا توانراوە بڕی زیاتر لە کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر لەجۆری(ماریجوانا) دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئاشکراشی کردووە، ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیرکراون، بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.