کونسوڵی گشتی ئەمەریکا جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان پیرۆز دەکات

  ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێت: هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزارەنی و بەختەوەری بۆ هەموومان.

شەممە 29ـی ئاداری 2025،   ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی(ئێکس) دا، جەژنی ڕەمەزان لە خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم، لەمیان خزمەتکردنم وەک دیپلۆماتکارێکی ئەمەریکی دەرفەتی ئەوەم بۆ ڕەخساوە لە چەندین وڵات بەشداریی جەژنی ڕەمەزان بکەم، زۆر خۆشحاڵم کە لێرەش هەمان دەرفەتم هەیە بۆ ئەوەی لەم بۆنەیەدا کە لەگەڵ هاوڕێ و کەسوکارمان داین، بیر لە ڕێگەکانی بەهێزکردنی کۆمەڵگەکەمانمان بۆ نەوەکانی داهاتوو بکەینەوە.

دەشڵێت:  هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و خۆشگوزارەنی و بەختەوەری بۆ هەموومان.