به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر: حكوومه‌تی نوێی سووریا زۆر به حكوومه‌تی پێشوو ده‌چێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و حكوومه‌ته نوێیه‌ی له سووریا ڕاگه‌یه‌نرا، زۆر به حكوومه‌تی پێشوو ده‌چێت له‌و ڕووه‌وه ڕه‌چاوی فره‌یی ئه‌و وڵاته‌ی نه‌كردووه و تاكلایه‌نانه بڕیار ده‌دات.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ڕایگه‌یاند، سوورییه‌كان چه‌ند مانگێكه چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی گشتگیر و نیشتمانیی بوون و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی فره‌یی ئه‌و وڵاته بێت و دوور بێت له هه‌ر جۆره دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستنێكی پێكهاته‌كانی سووریا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ده‌ڵێت، دوای ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانییه، به‌ڵام حكوومه‌تێك ڕاگه‌یه‌نرا كه زۆر به حكوومه‌تی پێشوو ده‌چێت به‌تایبه‌تی به له‌به‌رچاونه‌گرتنی فره‌یی سووریا و به‌رده‌وامیدان به سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستنی و نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دادپه‌روه‌رانه و ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر جه‌خت ده‌كاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌و حكوومه‌ته نابن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو نابێته هۆی ده‌ستپێكێكی باش بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌كی گشتگیر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، پابه‌ندن به بونیاتنانی سووریایه‌كی دیموكرات له‌سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاكلایه‌ن.
شه‌ممه، 29ـی ئاداری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا له ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی پێكهێنانی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ریدا ڕایگه‌یاند، سوورییه‌كان له سه‌روبه‌ندی قۆناغێكی مێژووییدان له ڕه‌وتی نیشتمانییاندا.
شه‌رع ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مڕۆ به‌شداریی له دامه‌زراندنی ئایینده‌یه‌كی پڕ شكۆدا ده‌كه‌ن و هه‌موو سوورییه‌كان له‌دایكبوونی قۆناغێكی نوێ ده‌بینن.
ئه‌حمه‌د شه‌رع گوتیشی، ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ر، ڕاگه‌یاندنی ئیراده‌ی هاوبه‌شیی سوورییه‌كان بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوویان و بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ و سه‌ربه‌خۆ و به‌هێز و خاوه‌نی سه‌روه‌ری.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاسایشیی هه‌موو ناوچه‌كانی سووریا وه‌ربگرنه‌وه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بنه‌وه و كاری جیددی ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی سوپایه‌كی نیشتمانی و بونیاتنانی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه.
شه‌رع له گوتاره‌كه‌یدا پێداگریی له‌سه‌ر زاراوه‌ی "عرووبه" كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سووریا بكه‌نه دڵی عرووبه‌ی جیهانیی عه‌ره‌بی.