پارێزگای زیقار بەهۆی کەمی ئاوەوە یەکێک لە ناوچەکانی بە کارەستبار ناساند

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی نیسانی 2025، پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، یەکێک لە شارە گەورەکانی عێراق بەر لە هاتنی وەرزی هاوین، کاریگەریی کەمی ئاو دەرکەوتووە.

ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار، ڕۆژی دووشەممە، دانیشتنێکی بەپەلەی بۆ چارەکردنی کەمیی ئاو لە پارێزگاکەدا کرد.

ئەحمەد سەلیم، گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگا بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنەکە لەم خولەدا قەزای سەید دەخیلیان بە ناوچەی کارەساتبار ناساندووە بەهۆی کەمیی ئاوەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە سەرپەرشتیی پارێزگاری زیقار، ژوورێکی ئۆپەراسیۆن پێک هێنراوە، بۆ چاودێریی دۆخی ئاو لە سەرجەم ناوچەکانی پارێزگاکە.

عێراق لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە بەهۆی جەنگی ئاو لەلایەن ئەو وڵاتانەی ئاوەکەی لێوە دێت، بەدەست کەمیی ئاوەوە گرفتارە، هەروەها کەمیی باران و بەفربارین، هۆیەکی دیکەی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداو و دەریاچە و کۆگاکانی ئاوی عێراقە.

قەیرانەکە، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا گەیشتە لووتکە و وشکەساڵی ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتی گرتەوە و بەهۆیەوە بنی ڕووبارەکان لە هەندێک ناوچەدا دەرکەوتن،  لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵ مرداربوونەوە  و کاریگەری بەرچاوی لەسەر ناوچە کشتوکاڵییەکان هەیە.

 
Fly Erbil Advertisment