هاتووچۆی هەولێر: سبەینێ بەشێکی شەقامی 120 مەتری بە شێوەیەکی کاتیی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت: بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز، سبەینێ شەقامی خزمەتگوزاری 120 مەتری خێرا لە گەڕەکی 32 پارک نزیک کۆمپانیای (opvi) دادەخرێت.

چوارشەممە 2ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، سبەینێ پێنجشەممە 3ـی نیسان، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاریی 120 مەتری خێرا لە گەڕەکی 32 پارک نزیک کۆمپانیای (opvi)، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، گۆڕەپانی پشکنینی ئۆتۆمبێل، بە ڕووی هاتووچۆی شۆفێران دادەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: ئەو بەشەی شەقامەکە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دادەخرێت، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین هاتووچۆ بەو شەقامە نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.

باسی لەوەش کرد، کە کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆری ئاوەکە تەواو بوو، ئەوا هاتووچۆ لە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment