جەنگی باجی ئەمەریکا و وڵاتان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر سەرجەم هەناردەی وڵاتان دا ڕاگەیاند و بڕیارەکەی بە سەربەخۆکردنی ئابووری بۆ ئەمەریکا ناوبردووە.

لەبارەی بڕیارەکەوە ترەمپ دەڵێ: دەمێکە چاوەڕێی وەرگرتنەوەی چارەنووسی ئەمەریکایە، بۆ ئەوەی شکۆمەندی جارانی بۆ بگەڕێنێتەوە؛ چونکە بڕوایوایە 50 ساڵە زۆرێک لە وڵاتان ئابووری ئەمەریکایان تاڵان کردوو.