وەزیری دەرەوەی فینلاند دێتە هەولێر

K24 - هەولێر

وەزیری دەرەوەی فینلاند سەردانی عێراق دەکات و دواتر دێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

پاکا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلاند شەوی رابردوو گەیشتە عێراق و ئەمڕۆ لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، لەدوای کۆبوونەوەکانی لە عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فینلاند دێتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.

هەرچەندە ناوەڕۆکی ئەو بابەتانەی کۆبوونەوەیان لەبارەوە دەکات لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئاشکرا نەکراون، بەڵام چەند رۆژێک پێش ئێستا وەزیرە فینلاندییەکە لە باڵەخانەی وەزارەتەکەی لەگەڵ مەسیل زەیف سەبتی، باڵیۆزی عێراق لە هێڵسنکی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەپێی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەی عێراق لە فینلاند، گفتوگۆیان لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق کردووە سەبارەت بە پێویستیی چوونەدەرەوەی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق.

بڕیاریشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فینلاند و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ بكات