هاتووچۆی هەولێر بڕیاری نوێی لهبارهی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل له ڕۆژانی پشوو دەركرد

بهپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە سبەینێوە تاوەکوو 1ـی تشرینی دووەمی 2025، بارهەڵگر و ماتۆرسکیل ناتوانن لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان ئەو ڕێگانە بەکاربێنن کە نزیکن لە شوێنە گەشتیارییەکان.
پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، لە سبەینێ 4ـی نیسانهوە تاوەکوو 1-11-2025، هەموو ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە: لە کاتژمێر حەفتی بەیانییەوە تاوەکوو 12ـی شەو لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگاکان هاتووچۆیان قەدەغەیە.
وەک هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بۆ کردووە، هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگایانە.