رۆژانە 1070 تۆن گازی شلی بەرهەم دەهێنرێت

کۆمانیای دانەگاز و کرێسێنت پێترۆلیۆم رایدەگەیێنن، لە سەرەتای مانگی سێی ئەم ساڵەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرزکردووەتەوە بۆ 525 ملیۆن پێی سێجا، ئەوەش بە رێژەی 75٪ بەرزبوونەوەی پێوەدیارە بەراورد بە ساڵی 2017.هەروەها دانەگاز رایگەیاندووە، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی کۆندێنسەیتیان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەرزکردووتەوە بۆ رۆژانە 15 هەزار و 200 بەرمیل.بەپێی راگەیێندراوی ئەو دوو کۆمپانیایە بێت، رۆژانە 1070 تۆن گازی شلی (ئێڵ پی جی) بەرهەمدەهێنن.