سەباح سوبحی: بەغدا هه‌نگاوی جیددی بۆ ههناردهکردنەوەی نه‌وتی كوردستان نه‌ناوه

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وام شاند ده‌نێرێته به‌غدا بۆ چاره‌كردنی پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت؛ ده‌شڵێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ پشت به مادده‌كانی 111 و 112ـی ده‌ستوور نابه‌ستێت كه ماف به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كار له‌و كێڵگه نه‌وتییانه بكات كه له دوای ساڵی 2005 دۆزراونه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 4ـی نیسانی 2025، سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی دایه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وام شاند ده‌نێرێته به‌غدا بۆ چاره‌كردنی پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نیازپاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن به پێی ده‌ستوور و چوارچێوه‌ی یاسایی.
سه‌باح سوبحی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ له بری پشت به‌ستن به هه‌ردوو مادده‌ی 111 و 112ـی ده‌ستوور كه ماف به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كار له‌و كێڵگه نه‌وتییانه بكات كه له دوای ساڵی 2005 دۆزراونه‌ته‌وه، ته‌نیا پشت به یاسا بهشهكییهكانی تایبه‌ت به مادده‌ی 12ـی یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2023 ده‌به‌ستێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ هیچ هه‌نگاوێكی جیددی بۆ چاره‌كردنی پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناوه. ده‌شڵێت: "ئێمه به‌رگریی له کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ناكه‌ین، به‌ڵكوو قسه له‌سه‌ر مافه به‌ده‌ستهاتووه‌كان ده‌كه‌ین له میانی گرێبه‌سته‌كانی نێوان كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به پێی بڕیاری دادگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له 18/4/2024 ڕاستی و دروستییه‌كه‌ی سه‌لماندووه."
سه‌باح سوبحی گوتووشیه‌تی، ئه‌و لێدوانانه‌ی باس له فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به شێوه‌ی نایاسایی، دوورن له ڕاستی، به‌ڵكوو كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی نه‌وت به پێی یاسای به‌ركار بڕی پێویستی نه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كردووه‌ته‌وه، پارێزگاریكردن له سامانی گه‌لی عێراق له پێشینه‌ی داواكارییه‌كانیانه، به‌ڵام جێی پرسیاره وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ له‌م كاته‌دا ئه‌م پرسه ده‌ورووژێنێت كه زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن، له كاتێكدا هه‌نگاوی باش بۆ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا نراوه.
سه‌باح سوبحی ده‌شڵێت، چاره‌كردنی ئه‌و پرسه له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی ڕاگه‌یه‌نراو و به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت نابێت، به‌ڵكوو تاكه میكانیزم بریتییه له گفتوگۆ و دانوستانی جیددی و به‌لاوه‌نانی خاڵه لاوه‌كییه‌كان و سه‌رنج خستنه سه‌ر نیازیی بنه‌ڕه‌تی بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كی تێدایه.