توێژینەوەیەک: چوار خواردن تەمەنی مرۆڤ دەگەیەننە 100 ساڵ

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به كاریگه‌ریی ئه‌رێنی سیسته‌می خۆراك ده‌كات له پاراستنی جه‌سته و درێژبوونی ته‌مه‌نی مرۆڤ؛ ده‌شڵێت، به پێچه‌وانه‌وه په‌یڕه‌ونه‌كردنی سیسته‌می خۆراك به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی، ده‌بێته هۆی مردنی پێشوه‌خته.
ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانی ئیسپانی له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیدا ئاماژه‌یان به كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ئه‌و خۆراكانه كردووه كه وێڕای ته‌ندروستییه‌كی باش، ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كه‌ن.
توێژه‌رانی ئیسپانی سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر چوار خۆراك كه هه‌ر چواریان سنوورێك بۆ مردنی پێشوه‌خته داده‌نێن و ته‌مه‌نی مرۆڤ له زۆر نه‌خۆشی و گورزی له‌ناكاو بۆ نموونه خوێنمه‌یین (جه‌ڵته) و شێرپه‌نجه و هاوشێوه‌كانیان ده‌پارێزن.
توێژه‌رانی ئیسپانی له توێژینه‌وه‌كه‌یان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ر یه‌ك له سه‌وزه و میوه‌جات، به‌رهه‌مه شیرییه‌كان، ڕۆنی زه‌یتوون و گوڵه‌به‌ڕۆژه و چەرەزات و پاقلەمەنییەکان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه به‌تایبه‌تی گوێز، باوی، نۆك، گوڵه‌به‌ڕۆژه، تۆوی كوله‌كه، لۆبیا و فستق و ئه‌وانی دیكه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و سوودی زۆریان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
ئه‌و توێژه‌رانه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ پابه‌ندیی ئه‌و خۆراكه سه‌ره‌كییانه بێت، توانای به‌رگرییان به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌رفه‌تی ژیانێكی زۆرتریان له ژیان ده‌بێت كه ڕه‌نگه ته‌مه‌نیان بگاته 100 ساڵ. ڕوونیشیان كردووه‌ته‌وه، خواردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه گازییه‌كان و شیرنه‌مه‌نییه‌كان ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خته‌یان لێ ده‌كرێت.