یەکەم کەس ڤاکسینی کۆرۆنای پێدرا باس لە رەوشی تەندروستی دەکات
یەکەم کەس بوو لە جیهان خۆبەخشانە تاقیکردنەوەی لەسەر بکرێت
K24- مینیسۆتا- ئەمەریکا:
ژنه خۆبه‌خشه‌كه‌ی سیاتڵ-ی ویلایه‌تی واشنتن هه‌فته‌ی داهاتوو دوا ژه‌می ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرێت. بڕیارە هه‌مان رۆژیش 30 هه‌زار كه‌س ڤاكیسنی دژی كۆرۆنا ڤایرۆس وه‌رده‌گرن.
ئه‌و ژنه بووه یه‌كه‌مین كه‌س له ئه‌مه‌ریكا و جیهان، ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆسی وه‌رگرت، ده‌ڵێت: "ته‌ندروستیم له‌وپه‌ڕی باشیدایه".
جنێفێر هاله‌ر- 43 ساڵ له مانگی ئادار وه‌ك به‌شێك له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و توێژینه‌وه دورودرێژه له‌سه‌ر ڤاكسینی mRNA-1273 ، به‌شداری كرد و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و توێژینه‌وه ده‌سته‌به‌ركرد كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای كایزه‌ر-ی هه‌میشه‌یی بۆ زانست له واشنتن - سیاتڵ به‌رێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی فۆكس نیوز، هاله‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌كی بچوكه، رایگه‌یاندووه كه هیچ ئاسه‌وارێكی خراپی پێوه دیار نییه.
هه‌روه‌ها وتوویه‌تی دوای 16 هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه هه‌ست به ته‌ندروستی باش ده‌كات و هیچ ئاسه‌وارێكی خراپی پێوه دیار نییه.
پالێوراوانی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه كه له لایه‌ن په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی و كۆمپانیای نیشتمانی بایۆتهكنۆلۆژیا كه باره‌گاكه‌ی له ماساچوتس-ه، هیچ هەلێکی وایان بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتووه كه له شوێنێك تووشی به‌ركه‌وتن ببنه‌وه له‌گه‌ڵ تووشبووی كۆرۆنا.
رۆژی 18ی ئایار، كۆمپانیای مۆدێرنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌ی راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها مانگی رابردوو، مۆدێرنه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له 30 تهمموز كۆتایی دێت و دواتر 30 هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرن.
ئه‌و گروپه‌ی كه سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرت ژماره‌یان 45 خۆبه‌خش بوو، تێكرایان خه‌ڵكی سیاتڵ بوون. هاله‌ر ده‌ڵێت:"وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی تر ده‌مامكم به‌ستووه له ماوه‌ی رابردوودا. هه‌رچه‌نده پێشبینی ئه‌وه‌شم كردووه كه به‌رگرییه‌كی باشم هه‌یه به‌ڵام نه‌مویستووه سه‌ركێشی بكه‌م".
نێڵ براوینگ كه یه‌كێكی تره له‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ڵێت: "من ئومێدم وایه مۆدێرنا یه‌كێك بێت له‌و كۆمپانیایانه‌ی سه‌ركه‌وتن گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت". وتیشی: "ئێمه توانیمان ده‌ست به‌كارێكی بێوێنه بكه‌ین. ئومێد ده‌كه‌م قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌كه له كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌ركه‌وتوو بێت".
كۆمپانیای مۆدێرنا كه باره‌گاكه‌ی له كامبریدج - ویلایه‌تی ماساچیوستس -ه یه‌كێكه له‌و 8 كۆمپانیا پێشكه‌وتووه‌ی له ته‌واوی دونیادا كاری تاقیگه‌یی مه‌یدانی ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر مرۆڤ به‌به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
د. تال زاكس، گه‌وره پزیشكی كۆمپانیاكه، پێشتر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، ئه‌گه‌ر كاره‌كانیان به‌باشی و بێ كێشه بڕوات به‌ڕێوه ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له كۆتایی ئه‌مساڵ و سه‌ره‌تایی 2021 هه‌موو كه‌س ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ڤایرۆسی وه‌رگرتووه.
زاكس له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ی بی سی دڵنیایی نه‌دا له مانگی تهمووز چه‌ند ڤاكسین ئاماده‌ده‌بێت، به‌ڵام وتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌كۆتایی مانگی تهمموز به‌ملیۆنه‌ها ڤاكسین ئاماده‌بێت".
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 23ی تهمموز، 10 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 636 هه‌زار و 400 كه‌سیش مردوون.