نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئیمارات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان به سه‌ردانێکی فه‌رمی دەچێتە ئیمارات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 7-04-2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته ئه‌بوزه‌بی و له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات، کۆ ده‌بێته‌وه.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هه‌ردوو سه‌رۆک، پەیوەندییەكانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌که‌ن.
سەردانەکە، هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی 14ـەمین خولی لووتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی کە شاندێکی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە.
دوایین سەردانی فەرمیی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات، کۆتایی ئایاریی ساڵی ڕابردوو بوو. لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە ئەبوزەبی چەند پرسێک تاوتوێ کران.
پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە ئاستێکی بەرزدایە و بەرپرسانی هەرێم چالاکانە سەردانی فەرمی بۆ ئەو وڵاتە دەکەن.