سووریا: گۆڕینی دۆخی یاسایی نێرده‌كه‌مان له ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا ڕێكارێكی ته‌كنیكی و كارگێڕییه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕێكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی بۆ هەموارکردنەوەی باری یاسایی نوێنەرایەتی سووریا لە نیویۆرک، ته‌نیا ته‌كنیكی و كارگێڕییه.
دووشه‌ممه، 7ـی نیسانی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕاگه‌یاند، ڕێكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی بۆ هەموارکردنەوەی باری یاسایی نوێنەرایەتی سووریا لە نیویۆرک گوزارشت له هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكات له هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی نوێی سووریا، به‌ڵكوو ته‌نیا ته‌كنیكی و كارگێڕییه و په‌یوه‌ندیی به حكوومه‌تی پێشوو (ڕژێمی به‌عس)ـوه هه‌یه.
ئەو سەرچاوەیە پابەندبوونی سووریای بە بەردەوامیدان بە کاری دیپلۆماسی و هەماهەنگیی لە چوارچێوە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلی سووریا دووپات کرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، پرۆسه‌ی پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە دۆخی نوێنەرایەتییەکانی سووریا لە دەرەوەی وڵات بەردەوامە.
جه‌ختیشی كرده‌وه له باره‌ی ئه‌م ڕێكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن هیچ ناڕوونییەک لە بارەی هەڵوێستە سیاسی و یاساییە پەیوەندیدارەکانەوە نییە.
ئه‌مه‌ریكا یاداشتێکی پێشکەش بە نوێنەرایەتی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووه و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووه کە پێگەی یاسایی خۆی لە نوێنەرایەتی و نێرده‌ی هەمیشەیی وڵاتێکی ئەندامەوە بگۆڕێت بۆ "نێرده‌ی حکوومەتێک کە لەلایەن ئەمه‌ریکاوە دانی پێدا نه‌نراوه".