ڤاكسینه‌كه به‌بێ قازانج ده‌فرۆشرێت
کۆمپانیا ئەمەریکییەکان باس لە نرخی ڤاکسینەکەیان دەکەن
K24- مینیسۆتا- ئەمەریکا:
كۆمپانیای مۆدێرنه و مێرك، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی كردووه كه پێشبینی ده‌كه‌ن قازانجێكی ماددی ئه‌وتۆ له ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ڤایرۆس نه‌كه‌ن. له‌كاتێكدا ترس له‌وه هه‌یه تا كۆتایی پایز دەست هه‌موو كه‌س نه‌كه‌وێت.
جولی گیربێردینگ سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه‌كان له كۆمپانیای مێرك به لیژنه‌ی چاودێریی و لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وتووه كه ڤاكسینه‌كه به نرخی خۆی نافرۆشرێت، وێرای ئه‌وه‌ی پێشتریش ئه‌وه‌یان وتووه تا ئێستا دوورن له‌وه‌ی بزانن نرخی بنه‌ره‌تی چه‌ند ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها جێبه‌جێكارانی كۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن و ئیسترازینكا پی ئێل سی دڵنیایی ئه‌ده‌ن كه ئه‌وان نرخی ڤاكسینه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت بێئه‌وه‌ی هیچ قازانحێكیان بوێت.
گیربێردینگ و نوێنه‌ری كۆمپانیای مۆدێرنه له‌سه‌ر نرخه‌كانیان هیچ كۆمێنتێكیان نه‌بووه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان وتووه ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه گه‌شه به ڤاكسینێكی پڕ سه‌لامه‌تی بده‌ن و بوارێكی فراوان له‌خۆبگرێت كه ئه‌ویش له سه‌ره‌تا 600 هه‌زار ڤاكسین به‌رهه‌مبهێنن كه ته‌نیا 30 هه‌زاریان بۆ ئه‌مه‌ریكا بێت.
به‌ڵام كۆمپانیای فایزه‌ر پێیوایه كه كۆمیانیاكهیان مه‌به‌ستێتی قازانجی ده‌ستكه‌وێت له ڤاكسینی دژی كۆرۆنا ڤایرۆس ئه‌گه‌ر به‌په‌سه‌ندی بزانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، گیربێردینگ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كاره‌كانی كۆمپانیای فایزه‌ر، وتی: "ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ین كاتێكی به‌ده‌ره له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك و نرخه‌كان تاراده‌یه‌ك گران نابێت".
نه‌شیشارده‌وه به پێچه‌وانه‌ی كێبڕكێكارهكانیی كه هه‌ردوو كۆمپانیای مۆدێرنه و ئیسترازینكا، فایزه‌ر هیچ هاوكارییه‌كی ماددی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رنه‌گرتووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسینه‌كه.
ئه‌ندامانی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه كۆمپانیای فایزه‌ر بۆیه هیچ هاوكارییه‌كی ماددی وه‌رنه‌گرتووه بۆئه‌وه‌ی قازانج بكات له فرۆشتنی ڤاكسینه‌كه‌دا.
جۆن یۆنگ ده‌ڵێت: "هیچ هاوكارییه‌كی ماددی حكومه‌تی فیدرالیمان نه‌ویستووه و مه‌به‌سته‌كه‌ش ته‌نیا ده‌مانه‌وێت گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه بێت بۆ نێو ده‌رمانخانه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا".
به‌ڵام كۆمپانیای ئیسترازینكا ده‌ڵێت: "ڤاكسینه تایبه‌ته‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ سودێكی له‌سه‌ر دانرێت. به‌پێی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا 300 ملیۆن ڤاكسین به‌رهه‌مده‌هێنن".
له‌ئێستادا 24 جۆر ڤاكسین له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیكراوه‌ته‌وه، ئامانج بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینێك كه كۆتایی بهێنێت به كۆرۆنا ڤایرۆس و ژیانی ملیاره‌ها مرۆڤ رزگار بێت.
به‌پێی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ی ئه‌مه‌ریكا دایناوه ڤاكسینه‌كه به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ له هه‌موو جیهاندا بڵاوه، هه‌ربۆیه گیربێردینگ ده‌ڵێت: "خێرایی گرنگه، به‌ڵام كوالێتیش گرنگه، له‌وه گرنگتر سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیانه".
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 25ی تهمموز، 16 ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 647 هه‌زار كه‌سیش مردوون.