بەردی بناغەی دروستکردنی سەنتەری چارەسەری سروشتی لە سۆران داندرا

بۆ چارەی نەخۆشانی پێداویستی تایبەت، بەردی بناغەی دروستکردنی سەنتەری چارەسەری سروشتی لە سۆران داندرا.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و خەڵکی دەڤەرەکە، لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی سەنتەری چارەسەری سروشتی لەشاری سۆران ئامادە بوون کە بۆ چارەی نەخۆشانی پێداویستی تایبەت لە دەڤەری سۆران دروست دەکرێت.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا،  وەزیری تەندروستی، سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە دروستکردنی ئەم پرۆژەیە، گوتی: ئەو دەستپێشخەریەی سەرۆک وەزیران گرنگە و پڕۆژەیەکی ستراتیجییە بۆ شاری سۆران و نەخۆشانی ئەم دەڤەرە، لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.