نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تەک سەرۆک کۆماری وڵاتان، بۆ بەشداریی کردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا، بە سه‌ردانێک گه‌یشته تورکیا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ هەینی 11ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا، به سه‌ردانێک گه‌یشته تورکیا.
هه‌ر لە میانی سه‌ردانه‌که‌یدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆده‌بێته‌وه، هەروەها له په‌راوێزی کۆڕبه‌نده‌که‌دا، لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان له کۆڕبه‌نده‌که‌دا به‌شدارن که تا 13ی ئه‌م مانگه ده‌خایه‌نێت، تیایدا دەربارەی پرسە هەنووکەییەکانی جیهان، کێشە و ئاڵۆزییەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان گفتوگۆ دەکەن و بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.