ناتانیاهۆ بەڵێن دەدات بەر لە جەژن بارمتەکان ئازاد بکات

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ لە نامەیەکدا بەبۆنەی جەژنی ڕابوون( فوسح) دا بەڵین بە خانەوادەی بارمتەکان دەدات، هەموو ئەو بارمتانە بگەڕێنێتەوە کە تا ئێستا لە دەستی حەماسدا ماون.

هەینی 11ـی نیسانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی جەژنی ڕابوون (فوسح)ـی جووەکان دەڵێت: هەندێ لە کورسییەکان لە هەندێ لە ماڵەکان، بەتاڵن.

ناتانیاهۆ دەڵێت: لەگەڵ بارمتە ئازادکراوەکان بەیەکەوە جەژن دەکەین و دوژمنەکانمان دەبەزێنین، بەیەکەوە بریندارەکانمان لە باوەش دەگرین و سەرمان بۆ کوژراوەکانمان دادەنوێنین.

ئەو لێدوانانەی ناتانیاهۆ، دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ هات کە باس لە پێشوەچوونەکان لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل لەدەستی حەماسی دێت و گوتی: لە گەڕاندنەوەیان نزیک بووینەتەوە.