ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر کەوتەوە و بە سەدان ملیۆن دینار زیانی پێگەیشت

ئاگرێكی گەورە لە یەكێك لە كێڵگەكانی پەلەوەر لە سنووری شارۆچکەی دوکان كەوتووەتەوە، بەم هۆیەوە خاوەنی کێڵگەکە زیاتر لە 630 ملیۆن دینار زیانی کرد.

هەینی 11ـی نیسانی 2025، نازم عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگرەكەی لە كێڵگەیەکی پەلەوەری لە سنووری شارۆچکەی دوکان كەوتووەتەوە بەهۆیەوە زیانەکان بە 450 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێن كە بەر ژێرخانی كێڵگەكە كەوتووە و وێڕای زیانی 180 ملیۆن دیناری تر لە ئەنجامی سووتانی 25 هەزار مریشك. 

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ڕووداوە زیانێكی دارایی گەورەیە نەك تەنیا بۆ خاوەن كێڵگەكە، بەڵكو لەسەر ئاستی بازاڕی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان و بە تایبەت سلێمانی.

 
Fly Erbil Advertisment