100 رۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دۆخی دوو پاڵێوراوه‌كه چۆنه
بێلایه‌نه‌كان نائومێدن له سیستمه‌كه
K24 – مینیسۆتا - ئەمەریکا:
كه‌مپینی هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵی باش ناده‌ن به‌گوێی خه‌ڵكدا: سیاسییه بێلایه‌نه‌كان سوورنین له‌سه‌ر هه‌ردوو پاڵێوراوه‌كه و نائومێدن له سیستمه‌كه و دڵنیا نین بۆچی و چۆن؟
دواهه‌مین راپرسی، كه هه‌ر یه‌ك له رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرنال و كه‌ناڵی ئێن بی سی ئه‌نجامیانداوه، 13%ی ده‌نگده‌ران ده‌ڵێن ده‌نگ به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ین. له‌وانه‌ش به به‌راورد له نێوان دوو پاڵێوراوه‌كه 50% ده‌ڵێن هیچ فرسه‌تێك ناده‌ن به تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی و 37%ش هیچ فرسه‌تێك نابینن بۆئه‌وه‌ی پاڵپشتی جۆ بایدن-ی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌شه زۆره‌كه‌ی ده‌نگده‌ران ده‌ڵێن ئه‌وان ئاماده‌نین ده‌نگ بده‌ن به‌و دوو پاڵێوراوه و تا ئێستا له توانایاندایه ده‌نگ بده‌ن به پاڵێوراوێكی تر ئه‌گه‌ر هه‌بێت.
راپۆرته‌كه‌ی واڵ ستریت جۆرنال جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه قه‌باره‌یه‌كی بچوك له‌م گروپه سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان دابه‌شكردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌باره‌ت به تره‌مپ 40%ی ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان تۆماركردووه پاڵپشتی ده‌كه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا 51%ی ئه‌وانه‌ی ناویان تۆماركردووه و له راپرسییه‌كه‌دا به‌شدارن ده‌نگ له بایدن ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی له ژماره‌ی 26ی ته‌مموز-دا دوو لاپه‌ڕه‌ی ته‌رخانكردووه له ژێر ناوی (لێره‌وه تا 100 رۆژی تری هه‌ڵبژاردن) نوسیویه‌تی: "له كۆتایی 2019 هه‌موو هه‌وڵێك درا له رێگه‌ی ئینپیچمینت-ێكه‌وه وا له تره‌مپ بكرێت خۆی نه‌پاڵێوێته‌وه بۆ گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی. ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران توانیان سه‌ركه‌ون له ساغكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه به‌سه‌ر تره‌مپ-دا، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی پیران شكستی پێهێنرا له‌سه‌ره‌تای 2020. "
باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا له ناو دیموكراته‌كاندا كێشه‌ی سه‌ره‌كی پاڵێوراوه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌ی له بێزاری له لای ده‌نگده‌ری دیموكراته‌كان دروستكردووه.
دووركه‌وتنه‌وه‌ی پاڵیوراوه‌كانی وه‌ك (بیرنی ساندرز و ئیلیزابیس وارن و ئیمی كۆڵشبه‌ر) باری ده‌نگده‌ری دیموكراته‌كانی قورس‌تر كرد.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز، رۆژی 26ی ته‌مموز له ژێر تایتلێكدا (پرسیاری 2020 كه 100 رۆژی ماوه: ئایا هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد به‌ڕێوه‌ده‌چێت) نوسیویه‌تی: "به‌ر له نزیكبوونه‌وه‌ی 100 رۆژ له هه‌ڵبژاردن، تا ئێستا هیچ پشتگیرییه‌كی هه‌ڵبژاردن به‌دیناكرێت، ته‌نیا بریتییه له ململانێی شه‌خسی و توانای كه‌سێتی و هه‌تا هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتری به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا. به‌ڵام شتێك له بنه‌مای سه‌ره‌كی كه له دیموكراتییه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رده".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: تره‌مپ به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ڵێت، ده‌نگدان له‌رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌بێته هۆی فێڵكردن، گومان زیاتر دروست ده‌كات له‌سه‌ر راستگۆیی ئه‌نجامه‌كان. له‌به‌رامبه‌ردا جۆ بایدن سوره له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه كه هه‌ر ده‌ستێكی ده‌ره‌كی هه‌بێت ده‌ستوه‌رداته ناو هه‌ڵبژاردن و وریای ده‌دات له‌وه‌ی هیواخوازه نه‌بێته هۆی په‌كخستنی هه‌ڵبژاردن".
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ئه‌م نزیك 100 رۆژه‌ی ماوه له‌به‌رده‌مدا سوودبه‌خشه بۆ بایدن ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان به هه‌مان گوڕ و تین كه هه‌وڵیان بۆ هیلاری كلتن دا له‌ساڵی 2016 هه‌مان هه‌وڵ بۆ بایدن بده‌ن.
به‌پێی راپرسییه‌كی نوێی ئه‌ی بی سی، 38%ی به‌شداربووان پێیانوایه كه ئابوری ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌ستی تره‌مپ باش بووه له‌كاتێكدا له‌مانگی كانوونی دووه‌می 2020، 67% ی خه‌ڵك پێیانوابوو تره‌مپ ئابووری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكای باش كردووه. ئه‌م دابه‌زینه‌ش بۆ كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بێكاری خه‌ڵك دروست كردووه.
له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه، چاودێرانی سیاسی پێیانوایه هه‌ڵبژاردنی 2020 سه‌خت ده‌بێت بۆ ئه‌مریكا و ئه‌نجامه‌كانیشی وه‌ك ئه‌وه نابێت كه راپرسییه‌كان ده‌یخه‌نه‌ڕوو.