سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات.

کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 12-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات.

کۆتا سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 13-11-2024، بوو. ئەو کات لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە. 

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە پێویستی دوورخستنەوەی پرسی خەرجکردنی مووچە لە هەر ناکۆکییەکی سیاسی کردەوە. هاوکات دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.