ئەمەریکا.. سەرۆکی ئەهریمەنەکان دەستگیر کرا
وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا ئەو کەسەیان دەستگیر کرد کە لەڕێگەی نامەی ئینتەرنێتەوە، هەڕەشەی کوشتنی لە سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ کردووە.
وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەدا ئاشکرای کردووە، ئەو کەسە لە پێگەی یوتوبی تایبەتیی خۆی، ناوی لە خۆی ناوە(سەرۆکی ئەهریمەنەکان) و تێیدا گوتوویەتی: لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ گەڕاوەتەوە کۆشکی سپی، کڕیارانی چەک زیادیان کردووە.
وەزارەتی دادای ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، لە یەکێ لە گرتە ڤیدیۆکانیدا، سەرۆکی ئەهریمەنەکان، ئاماژە بە وێنەی دۆناڵد ترەمپ دەکات و دەڵێت: دەیکوژم! ئەندامانی پۆلیسی ڕێگریکردن لە کۆچبەران و کۆچی نایاسایش، بە تیرۆریست ناو دەبات.
پاش ئەوەی بڕیاری دادگای بۆ دەرچوو، پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریکا( ئێف بی ئای)، شون مونبەری تەمەن 32 ساڵەیان لە ویلایەتی پێنسلڤانیا دەستگیر کرد.