نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات کردەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتالیا، لەگەڵ سیرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆ بووەوە و دووپاتیان لە فراوانکردنی هاریکاری هاوبەشی دوو لایەنە کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 12ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆ بووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەییهکان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جەختيان له‌وه كرده‌وه كه به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا، دووپات كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
