نووری مالیکی جارێکی دیکە بە سکرتێری گشتیی حزبی دەعوە هەڵبژێردرایەوە
حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاندووە: جارێکی دیکە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، وەک سکرتێری گشتیی حزبەکە هەڵبژاردووەتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە حزبی دەعوە ئەمڕۆ شەممە 12ـی نیسانی 2025 بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆنگرەی 19ـی حزبی دەعوەی ئیسلامی ، نووری مالیکی وەک سکرتێری گشتی هەڵبژێردراوەتەوە.
لە 14ـی تەممووزی 2019، ئەوکات کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی، نووری مالیکی وەک سکرتێری گشتی حزبەکە بۆ دووەمجار هەڵبژاردەوە.
نووری مالیکی، لە 20ـی مایسی 2006ـەوە سەرۆکایەتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی دەکات، ساڵی 2006 بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق و تاکوو ساڵی 2014 لەو پۆستە مایەوە.
ساڵی 1970 پەیوەندی بە حزبی دەعوە کردووە، دواتر بووەتە ئەندامی حزبەکە و بووە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ناوخۆ، ئەو کاتەی لە دەرەوەی عێراق بووە، هاوکات سەرپەرشتیی ڕۆژنامەی(الموقف)ـی کردووە کە ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە دیمەشق دەریان کردووە، هەروەها ساڵی 1990 سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتانی کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە بەیرووت بووە.
لە 9ـی نیسانی 2003 دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، نووری مالیکی گەڕایەوە عێراق.