كۆریای باكوور هاواری لێهه‌ستا
گومانیان له تووشبوونی كه‌سێك هه‌یه به كۆرۆنا
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی كۆریای باكوور بڵاویانكرده‌وه، كه كیم جۆن ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور داوای دانیشتنێكی له‌ناكاوی كردووه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حزبی كرێكارانی كۆریای باكوور، به‌مه‌به‌ستی داخستنی ته‌واوی شاری كالسۆنگ، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكیان دۆزیوه‌ته‌وه تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز ئه‌مه بووه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی ئاشكرا له‌و ده‌وڵه‌ته كۆمۆنیستییه پڕ له نهێنییه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه‌سێك له‌كاتی پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس-دا پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
كۆریای باكوور هه‌میشه ئه‌وه‌ی دووباره كردۆته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا ڤایرۆسی تێدا نییه و هه‌میشه‌ش جێگه‌ی پرسیاری پسپۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور رایگه‌یاندووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 25ی ته‌ممووزدا، كیم ئه‌و ساته‌ی به دۆخێكی ترسناك وه‌سفكردووه و وتوویه‌تی: "ئه‌م ڤایرۆسه شه‌ڕانگێزه خزێنراوه‌ته وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
ئاژانسه‌كه ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسان كه‌ره‌نتینه‌ی شاری كایسۆنگ-یان كردووه كه ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی 200 هه‌زار كه‌سه و ده‌كه‌وێته هاوسنووری باكووری وشكانی كۆریای باشوور.
ئاژانسه كۆرییه‌كه زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه له رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه ڤایرۆسه‌كه گواستراوه‌ته‌وه كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ره‌و كۆریای باشوور هه‌ڵاتووه و وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كاریكردووه، له‌م مانگه‌دا به نایاسایی به كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م قسانه‌ی به‌رپرسانی كۆریای باكوور به نه‌زانیی وه‌سفده‌كه‌ن و پێیانوایه نه‌خۆشییه‌كه چه‌ندین مانگه له كۆریای باكوور بڵاوبۆته‌وه و به‌رپرسانی حزبی كرێكارانی شیوعی كۆریای باكوور ئاشكرایان نه‌كردووه، ئێستا له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و ئه‌م چیرۆكه‌یان دروستكردووه.
پسپۆرانی ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس له كۆریای باكوور كه ئاكامێكی خراپی ده‌بێت به‌هۆی خراپی چاودێری ته‌ندروستی و به‌دخۆراكی و كه‌می پێداویستییه پزیشكییه‌كانه‌وه.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبێی وڵاتی چین. تا رۆژی 27ی ته‌ممووز، 16 ملیۆن و 370 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 652 هه‌زار كه‌سیش مردوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌و كه‌سه‌ی كۆریای باكوور به هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ی زانیوه پشكنینی بۆ كراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی وڵاته‌كه ده‌شڵێن دڵنیا نین له ئه‌نجامه‌كان، وێڕای پشكنین بۆ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و خوێن، كه‌سه‌كه كه‌ره‌نتینه كراوه و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
چی‌و جای وۆ، مامۆستای زانكۆی كیونگ له كۆریای باشوور پێیوایه ئه‌م راگه‌یاندنه ئاشكرایه‌ی كۆریای باكوور، گرنگه، نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆریای باكوور كه یه‌كه‌مین جاره رایده‌گه‌ینێت كه كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه داوای هاوكاری ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی كه له دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدایه.