سوودانی: لەگەڵ سەرۆک بارزانی تاوتوێی هاریکاریی نێوان عێراق و هەرێممان کرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سه‌ردانێكدا بۆ لای سه‌رۆك بارزانی تاوتوێی چه‌ند پرس و بابه‌تێكی نیشتمانی‌یان كردووه؛ ده‌شڵێت، جه‌ختیان له هاریكاریی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
شه‌ممه، 12ـی نیسانی 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی له هه‌ولێر كردووه و له دیدارێكدا كۆی بارودۆخ و دۆسیه نیشتمانییه‌كان له چوارچێوه‌ی پێداگریی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی نیشتمانی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانیان تاوتوێ كردووه.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاوكات گفتوگۆیان له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی تواناكانی عێراقیان له به‌رانبه‌ر ئالنگارییه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و هاریكاریی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ده‌سته‌كه‌وته نیشتمانییه‌كانه‌وه هه‌یه، كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتووشیه‌تی، پشتیوانی خۆیان بۆ گفتوگۆی نێوان هێزه سیاسییه‌كان هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
سوودانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی كردووه له به‌رانبه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و سووربوونی له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق به ڕاوێژ و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان.