لە سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان، فلیمێک لەسەر ژینگە بەرهەم هێنرا

سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان، فلیمێک سەبارەت بە ژینگە بەرهەم هێنرا.

یەکشەممە، 13ـی نیسنای 2025، گرووپی هونەری خێزان، وەک نەریتێکی کار و چالاکی لە بۆنە و ڕۆژە جیهانییەکان فیلمی مرۆڤ و ژینگەیان بەرهەم هێنا.

فیلمکە بۆ ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی 2008 پەرلەمانی کوردستان 16ـی 4ـی هەموو ساڵێکی بۆ ئەو ڕۆژە دیاری کرد.

فیلمی مرۆڤ و ژینگە سیناریۆ و بەرهێنانی ڕێبوار محەممەد و کامێرا و مۆنتاج لەلایەن باوەڕ ڕەفیق کراوە.

فیلمەکە نزیکەی 20 ئەکتەر لەگەڵ کۆمەڵێک ژینگە پارێز کە بەشدارییان کردووە و لە سلێمانی و شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ و قەرەداخی وێنەی گیراوە.

ماوەی فیلمەکە 27 خولەکە، ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە بێویژدانیی مرۆڤ بەرامبەر ژینگە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و بێگوێدانە بەهای مرۆڤایەتی و شارستانییەتی و نەخۆش کەوتنی هاونیشتمانیان و هەست به بەرپرسيارێتی  بەرامبەر خەڵك دەکات.

هەروەها لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر باس لە پاکو خاوێنی کراوە، کە دەڵێت: پاکو خاوێنی لەباوەڕەوەیە.

هەروەها باس لە بڕینی داری دارستانەکان و سوتاندنیان بۆ یەکەی نیشتەجێبوون و باڵەخانە و کۆمپانیا ئەهلییەکان و لێدانی 22 هەزار بیری ئاو كه بووەتە هۆی وشكه ساڵی و پیس كردنى شوێنەکانی گەشتوگوزار و سەیرانگاکان و فڕیدانی خۆڵ و خاشاک بەهۆی گەشتیارانەوە کە دەچنە شوێنە گەشتیارییەکان.

هەروەها ڕژانی نەوت و گاز لە دەوروبەری مووەلیدە ئەهلییەکان کە لە دوای باران تێکەڵ بە ئاوی ژێر زەوی دەبێت، لەگەڵ کاریگەری  یارییە ئاگرینەکانی سەری ساڵ و دوکەڵی ئۆتۆمبیل لەگەڵ ئەو شتانەی کە هۆی بۆ پیس بوونی ژینگەن.  

ئەم فیلمە، بە هاوکاریی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانNGO  بەرهەم هێنراوە. ئامانج لە بەرهەمهێنانی فیلمەکە گەیاندنی پەیام و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە بەرامبەر خاک و نیشتیمانەکەی تاکو پاراستنی ژینگەی شارەکەی بە کولتوور بکات.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment